ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵی ڕاگەیاند و لە رۆژی 25-12-2021 تاوەکو 1-1-2022ـە و پشووی فەرمییە و رۆژی یەکشەممە 2-1-2022 دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە، لە رۆژی 25-12-2021 تاوەکو 1-1-2022، لە سەرجەم دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییەوە پشووی فەرمی دەبێت.
پشووەکە لەکاتێکدایە، وەک ڕێزگرتنێک لە قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئاهەنگە فەرمییەکانی سەری ساڵی ڕاگیران.