ناس کورد-
بەرپرسێکی پەیوەندیداری عێراقی ئاشکرای کرد، 300 چەکداری داعش موچەی خانەنشینی لە دەوڵەت وەردەگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدوئیلا نائیلی، سەرۆکى دەزگای شەهیدانی سەر بە حکومەتی عێراقی بە ڕۆژنامەی "سەباحی" فەرمی (20ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، دەزگاکە لیژنەیەکی وردبینیکردنی پێکهێناوە بۆ پاککردنەوەى لیستی لێقەوماوان و زەرەرمەندبووانی شەڕی تیرۆر تاوەکو ئەو کەسانەی کە مەرجەکان نایانگرێتەوە لاببرێن.
وتیشی، "پارەیەکی زۆر بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرێت کە شایستەی نین، بۆیە دەزگاکەمان زۆر بە وردی کار دەکات بۆ پاککردنەوەى لیستەکە."
عەبدوئیلا نائیلی ئاشکراشیکرد کە "دوای پێداچوونەوە، دەرکەوت 300 تیرۆرستی داعش لە پارێزگای ئەنبار موچەی خانەنشینی وەردەگرن، ئەوانە ناویشیان لە لیستی چەکدارانی داعشدا هەبوو، بۆیە دەستبەجێ ناوەکان نێردران بۆ دەستەی خانەنشینی بۆ ڕاگرتنی موچەکانیان."