گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق

2021.12.20 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق

ناس کورد-

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ لەگەڵ ماسیۆ توله‌ر، باڵێوزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و شاندێکی دیبلۆماسی و سه‌ربازی باڵای ئه‌و وڵاته‌ کۆبووەیەوە و تاوتوێی "چاکسازییەکان و دواین پێشهات و ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ و میكانیزمه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش" کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (20ی کانونی یەکەمی 2021)، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاندووە، "به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمانی به‌رده‌وامیدانه‌ به‌دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی ئه‌مریكا."


وتیشی، "له‌ده‌ستپێكی شه‌ڕی دژ به ‌تیرۆریستانی داعش، سوپای ئه‌مریكا هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌و وڵاتانی هاوپه‌یمانان رۆڵی گه‌وره‌ و كاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌ تێكشكان و راوه‌دوونانی تیرۆریستان له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا، ئێمه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڕوانین و دۆستایه‌تیمان په‌ره‌دانی زیاتره‌ به‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌."


وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌، سه‌رباری دۆخی ئابووری هه‌رێم و په‌تای جیهانی كۆڕۆنا و سه‌ختی باری داراییان، به‌ڵام هه‌میشه‌ سازو ئاماده‌یه‌ بۆ پاراستنی خاك و ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌" دوێنێ له‌بری جیهان به‌هاوكاری دۆسته‌كانمان له‌ ووڵاتانی هاوپه‌یمانان، شه‌ڕی دره‌نده‌ترین تیرۆریستانمان كرد،" ئه‌مڕۆش ده‌بینین داعش ده‌ستی به‌چالاكی و جوڵه‌‌و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات قه‌باره‌ی هاوكاریی و یارمه‌تیه‌كان بۆ هێزی پیشمه‌رگه زیاتر بكرێت، تا بنبڕكردنی له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و تیرۆریستانه،‌ كه‌ تائێستاش مه‌ترسی جدییان ماوه‌. له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا هۆشداری ئه‌وه‌مان داوه‌.

له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ روونیكرده‌وه‌، ، چاكسازی پڕۆسه‌یه‌كی حه‌تمیه‌و به‌رده‌وامی هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی له‌مپه‌ڕو ئاسته‌نگه‌كان زۆریش بن، به‌ڵام ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌هێزتره‌و، له‌جێبه‌جێكردنیشیی ناوه‌ستین. له‌مڕۆشه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، گفتوگۆی به‌رهه‌مداریان له‌سه‌ر گرفته‌كانی سه‌ر رێی پڕۆسه‌ی چاكسازی كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌، وه‌ك ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن له‌نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی رێفۆرمی پێشمه‌رگه‌.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای كرد، له‌ئێستادا دڵنیایی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌ و ئێمه‌ چه‌ندین جار ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه‌ له‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنی كۆتایی، كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌قازانجی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه‌ ته‌واوده‌بێت، كه‌ بۆشایی ئه‌منی تێدایه‌و لێره‌و له‌وێ تیرۆریستان ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرن وخه‌ڵكی بێ تاوان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

 

وتیشی: ئێستا په‌یوه‌ندیی و گفتوگۆ‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و خوازیارین زه‌مینه‌سازی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ بكرێت و له‌كاتێكی زوودا بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن.

 

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ماسیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق "هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له‌ شه‌هیدانی ئه‌مدوایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌كرد و رایگه‌یاند: به‌درێژایی كه‌مپینی شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش پێشمه‌رگه‌ ئازاكانی ئێوه‌ قوربانی و شه‌هیدی زۆریان داوه‌، ئێمه‌ وه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ قوربانیه‌كان و رۆڵی ئێوه‌ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ناوچه‌ و پارێزراوتر ده‌كات و رۆڵه‌كه‌تان به‌رزده‌نرخێنین.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند: شه‌ره‌فمه‌ندین، كه‌ به‌رده‌وامین له‌پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه‌."


باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق سوپاسی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌ روونكردنه‌وه‌و به‌رچاوروونی كردنی له‌هه‌مبه‌ر پرسی چاكسازی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه‌‌، راشیگه‌یاند: یارمه‌تیه‌كانی ئێمه‌ له‌رووی جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتنی چاكسازی به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی " تاوه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌هێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پاڕیزراو ده‌بێت ".

me_ga.php?id=4834me_ga.php?id=4831me_ga.php?id=4833me_ga.php?id=4832