گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى نوێ لەبەغداوە لەبارەى بەشە خۆراک

2021.12.20 - 16:03
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لەبەغداوە لەبارەى بەشە خۆراک

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا وەزارەتى بازرگانى پارەى بەردەستى کۆمپانیاکانى بەکاربهێنێت بۆ کڕینى ئارد و مادەکانى بەشە خۆراک و پێدانى شایستەى دارایی جوتیاران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیاردراوە وەزارەتى بازرگانى بڕى 300 ملیار دینارى کۆمپانیا گشتییەکانى بەکاربهێنێت بۆ کڕینى ئارد و مادەکانى بەشە خۆراک و پێدانى شایستەى دارایی جوتیاران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی بڕیارەکە هەروەها وەزارەتى دارایی دەبێت ئەو بڕە پارەیە بۆ وەزارەتى بازرگانى خەرج بکاتەوە تا بدرێتەوە بە کۆمپانیاکان.