گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردن و کۆمسیۆن

پارتى ’’لێکتێگەیشتنى’’ لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان راگەیاند

2021.12.20 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ’’لێکتێگەیشتنى’’ لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان راگەیاند

ناس کورد-

 

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى فراکسیۆنەکانیدا "لێکتێگەیشتنى باش" هەبووە لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان لەبارەى کاراکردنەوەى کۆمسیۆن و یاساى هەڵبژاردنەکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا مەلا خالید  (دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021)  لە كۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆدا تەفاهومى باش لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان و لایەنەکانى دیکە هاتە ئاراوە لەبارەى کۆمسیۆن و هەڵبژاردنەوە".

 

وتیشى "ئاڕاستەکان بەرەو تەفاهومى زۆر زۆر باشە، راستە راى جیاواز زۆرن، بەڵام خاڵى هاوبەشیش زۆرن".

 

زانا مەلا خالید  جەختیکردەوە، بۆچوونى فەرمى ئەوان ئەوەیە کە لەمپەر بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا دروستنەکرێت و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن دروستبکرێت، بۆ ئەوەش دەرگاى گفتوگۆیان کراوەيە لەگەڵ لایەنەکان و پێویستە سەرەتا سازانى لەسەر بکرێت پاشان بەیەک پاکێج ببرێتە پەرلەمان.

 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمانى کوردستان و  12 فراکسیۆن  (چوارشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2021)  جەختیان کردەوە لەسەر کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، وەک یەکەم ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا.    

  

دوا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 بەرێوەچووە و لە هەمان بەرواری ساڵی ئایندە لە 2022 چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەكات.    

 

هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان (9ی كانونی یەكەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتى "دەبێت پێش مانگى ئازار کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، چونکە دەبێت هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا بکرێت".  

  

وتیشى "رێککەوتن لەسەر کۆمسیۆن دراوەتە دەست فراکسیۆنەکان، بەڵام کات کراوە نییە لەبەردەمیاندا و دەبێت تا ئازار کۆمسیۆن کارابکرێتەوە".  

  

لەبارەى بۆچوونى پارتى لەسەر شێوازى هەڵبژاردن، هەورامى رونیکردەوە پارتى لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن بەشێوەى یەک بازنە و نیمچە کراوە بکرێت و گۆڕانکاریی لەو بارەیەوە بخرێتە خولى داهاتووى پەرلەمان.