ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگرەکان ئاگادار دەکاتەوە لە ڕۆژی شێشەممە بەرواری 21ی کانونی یەکەمی 2021ـوە لەکاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 9:00ی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەکات کە لە سبەینێ ٣ شەممەوە واتە بەرواری 21.12.2021 لەکاتژمێر ٧ی بەیانییەوە بۆ ٩ی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.
جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن بۆ ئەوەی دووچاری سزایی یاسایی نەبنەوە.
ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە.