گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

سلێمانی؛ شێوازێکی نوێی گەشتی نایاسایی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا کرا

2021.12.20 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ شێوازێکی نوێی گەشتی نایاسایی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، حەوت کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە ڤیزەى شنگنى ساختە لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانىیەوە ‏بڕۆن بۆ وڵاتى لوبنان و لەوێشەوە گەشت بۆ ئەڵمانیا بکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتئی سلێمانی: 

 

لە چوارچێوەى جێ بە جێ کردنی کاروباری فڕۆکەخانە و کۆنتڕۆڵ کردنی ‏گەشتی ‏گەشتیاران بۆ دەرەوەی ووڵات، بنکەی نیشینگەى فڕۆکەخانە بەھۆی شارەزایی و لێھاتوویی ‏ئەفسەر و کارمەندەکانیان و بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە, لە ‏ڕۆژى 20/12/2021 لە گەشتى ‏‏(سلێمانی- بەیروت) توانیان ڕێگرى بکەن لە ‏هەوڵێکى ساختەکارى  حەوت گەشتیار کە پێنجیان ‏هەڵگرى پاسپۆرتى عیراقی و دووانیان پاسپۆرتى ئێرانی بوون و ڤیزەى شنگنى ساختە ‏لەسەر پاسپۆرتەکانیان بوو و بە ‏نیاز بوون لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى یەوە ‏بڕۆن بۆ ووڵاتى لوبنان و لەوێشەوە گەشت بۆ ئەڵمانیا بکەن, بەڵام دوای ووردبینی لە دۆکیومینت ‏و ‏بەڵگەکانیان دەرکەوت ڤیزەکانیان ساختە بووە, گروپەکە گواستراونەتەوە ‏بۆ بنکەى ‏پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەویان بۆ کراوەتەوە لە قۆناغی ‏لێکۆڵینەوەدان و ‏چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت.‏

لێرەوە دەستخۆشی وسوپاسى بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانى بنکەى ‏نیشینگەى ‏فڕۆکەخانە و تیمەکانى ئاسایش دەکەین لە جێ بە جێ کردنى ‏ڕێکار و ڕێنماییەکانى ‏گەشتکردن وڕێگە نەدان بە دزەکردنى هیچ کەس و ‏گروپ و گەشتیارێک کە بیانەوێت بە ‏شێوەى نایاسایی فڕۆکەخانەمان بەکار ‏بهێنن بۆ گەشتکردن.‏‎

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى‎

‏٢٠٢١/١٢/٢٠