ناس کورد-
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی باس لە دروستبوونی هێزێکی نوێ لە ساڵی داهاتوودا دەکات و دەڵێت، ئەو هێزە دەبێت ئازاو چاونەترسبێت، ڕوو بكاتەوە دەستوور و هەموو شتەكان لەگەل بەغدا یەك بخاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شادمان مەلا حەسەن، کە کەسێکی نزیکی لاهور شێخ جەنگییە و لەدوای گۆڕانکارییەکانی 8ی تەموزی یەکێتی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە دوورخرایەوە لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی دەڵێت، " ساڵی 2022 سەرەتای 10 ساڵی دیکەیە بۆ ئەوەی میللەت دەرفەت بداتە هێزێكی تر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو هێزە دەبێت روو بكاتەوە دەستوور و هەموو شتەكان لەگەل بەغدا یەكبخاتەوە، شەرم و ترسی نەبێت لەو دروشمبازیە بێناوەڕۆكە كلاسیكیەی كوردایەتی كە بەرامبەری كرا."
دەقی نوسینەکەی شادمان مەلا حەسەن:
فوڕسەتی ئەم جارە
میللەت هەر دە ساڵ جارێك فوڕسەتێك دەدات .لە كوردستان میللەت بیست ساڵ فوڕسەتی دایە یەكێتیی و پارتی .ئەوان دەسالیان بەململانێ و شەڕی ناوخۆ بەرێكرد .دەسالیشیان بە پێكهاتنەوە و و لینە و لیژنەكاری و دابەشكردنی پۆست و سەروەت و سامان بەسەر برد .نەیان توانی ئەوەی زۆرینەی میللەت دەیەوێت بیهێننە دی . دوای ئەوە میللەت دەساڵی بەخشی بە ئۆپۆزیسۆن و بزووتنەوەی گۆڕان .ئەویش لە كۆتایدا چووە ناو هەمان بازنەی دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی .بەلام خۆی دۆبڕكرد لە خەڵك و جەماوەرەكەی .
دلنیام ساڵی 2022 سەرەتای دەساڵی دەیەكی ترە بۆ ئەوەی میللەت فوڕسەت بداتە هێزێكی تر . بەلام ئەو هێزەی ئەم جارە دەبێ ئازاو چاونەترسبێت .روو بكاتەوە دەستوور و هەموو شتەكان لەگەل بەغدا یەكبخاتەوە . شەرم و ترسی نەبێت لەو دروشمبازیە بێناوەڕۆكە كلاسیكیەی كوردایەتی كە بەرامبەری كرا .
كورد مافی خۆی فیدڕالیە ,دەبێ ئەم فیدڕالیەتە پابەندی ماددە و بڕگەكانی دەسستووربێت . كورد دەبێ شەرم لە عێراقی بوونی خۆی نەكات .بۆیە ئەوجارە ئەو هێزەی كە فوڕسەتەكەی پێدەدرێ باشترین دروشم و رێگاچارە ئەوەیە هەموو شتێك بخاتەوە چوارچێوەی دەستوور و ماددەكانی كە حكومەتی ناوەندی پێیدەدات .بەدلنیایەوە قازانج دەكات زیان ناكات .
نەوەی نوێ جورئەتێكی باشی كرد چوو لیستێكی هاوبەشی لەگەل عێراقیەكان پێك هێنا.
شادمان مەلا حەسەن