گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لە بەغداوە زانیاریی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە گەیشت

2021.12.20 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەغداوە زانیاریی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە گەیشت

ناس کورد- 

ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی لەسەر نەناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، کێشەیەکی تەکنیکییە و ناردنی پارەکە تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی 2022 بەردەوام دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دواکەوتنی 200 ملیارەکە چەند جارێکە دووبارە دەبێتەوە کە ڕێوشوێنێکی کارگێڕیانەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێڕاق و هەرێم." 

 

وتیشی، "پێموایە هیچ کێشەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو کێشەیەکی تەکنیکییە، چونکە ڕێککەوتنێک هەیە لەنێوان بەغدا و هەرێم بۆ ناردنی ئەو پارەیە، سەبارەت بە وادەی ناردنی پارەکەش وەزارەتی دارایی دەزانێت و من ئاگاداری نیم." 

 

سەبارەت بەوەی کە ناردنی پارەکە تا کەی بەردەوام دەبێت، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی باسی لەوەکرد، "لە کۆتایی ساڵدا یاسای بوجەی حکومەتی عێڕاق کۆتایی دێت و تاوەکو یاسای بودجەی ساڵی 2022 پەسەند دەکرێت بەگوێرەی یاسای کارگێڕی مانگانە 1 لەسەر 12ی خەرجییەکان خەرج دەکرێن و ناوەستن، حکومەتی عێڕاقیش جیاوازی ناکات لەنێوان پارێزگاکاندا بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران."