کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز هەرچەندە حکومەتی هەرێم نیگەرانی خۆی لە تۆپبارانەکانی ئێران دەربڕی، بەڵام بۆ ڕۆژی دووەمى لەسەر یەک سوپای پاسدارانی ئێران سنورەکانی باڵەکایەتییان تۆپباران کرد..
ئەحمەد قادر، قائیمقامی چۆمان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران دووبارە بەچڕی سنورەکانی باڵەکایەتی بۆردوومانکرد، بەڵام ئێستا تۆپبارانەکە ڕاگیراوە. . تۆپبارانەکە سنوری گوندەکانی وێزێ، بەردەسۆران، ئاڵانە و خەلانەی گرتووەتەوە، کە سەر بە شارۆچکەی چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتین لە سنووری پارێزگای هەولێر و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تائێستاش نازاندرێت زیانە ماددیەکان چەندن؟. . لە بۆردوومانەکانى دوێنێى سوپای پاسدارن بۆ سنورەکانی برادۆست و باڵەکایەتی، کچێکى تەمەن 18 ساڵ شەهیدبوو و دوو براشی برینداربوون کە یەکێکیان قاچێکى لەدەستداوە. . تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، دوێنێ حکومەتی هەرێم نیگەرانی بەرامبەر تۆپبارانەکانی ئێران و چالاکیی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دەربڕی. . .