ناس کورد-
ئاسایشى سلێمانى رایگەیاند، هۆکارى تەقەکردنەکەى ئێوارەى ئەمڕۆ روبەڕوبوونەوەى تۆمەتبارێکى مادەى هۆشبەر بووە لەگەڵ هێزەکانى ئاسایش کە هەوڵى دەستگیرکردنیانداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کاتژمێری ٦ی سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ ٢٠٢١/١٢/١٩ لەکاتێکدا ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەری لێکوڵێنەوەی ئاسایشی سلێمانی ھەوڵیاندا تۆمەتبارێکی ماددەی ھۆشبەر، کە بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکرد دەستگیربکەن، رووبەرووی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بویەوە و بووە ھۆی بریندارکردنی یەکێک لە کارمەندانی ئاسایش.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەڵام ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بە زووترین کات کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کرد و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.