گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ لە یانەیەکی شەوانەدا دەبێت بە شەڕە تەقە و قوربانیی لێکەوتەوە

2021.12.19 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ لە یانەیەکی شەوانەدا دەبێت بە شەڕە تەقە و قوربانیی لێکەوتەوە

ناس کورد- 

بەتۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی سێ کەس لە یانەیەکی شەوانەدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 19ێ کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پاش ئاگادار کردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس لەڕووداوێکی تەقەکردن و برینداربوونی سێ کەس لەیانەیەکی شەوانەدا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا ھەرسێ تەقەکەرەکە دەستگیربکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار (چ، ج، م) و (ر، ج، م) و (ھ، ع، م) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەکانی (٤٠٥) و (٣١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."

 

May be an image of 3 people and people standing