گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حاڵەت

ئۆمیکرۆن گەیشتە ئێران

2021.12.19 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆمیکرۆن گەیشتە ئێران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى ئێران تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوون بە نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا ناسراو بە "ئۆمیکرۆن" ى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

کەمال حەیدەرى جێگرى وەزیرى تەندروستى ئێران (19 کانونی یەکەمی 2021) بە تەلەفزیۆنى فەرمى وڵاتەکەى وت "توشبووەکە بە ئۆمیکرۆن لە ناوەڕاستى تەمەنیدایە و بەم دواییانە لە ئیماراتەوە گەڕاوەتەوە". 

 

وتشى "رێوشوێنى پێویست بۆ گەرەنتینکردنى ئەو توشبووە گیراوەتەبەر کە لە تاران دەژى، ئەوەش یەکەم توشبووى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنایە لە ئێران". 

 

بەپێی ئامارەکانى تەندروستى ئێران، تا ئێستا 131083 حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لەگەڵ زیاتر لە شەش ملیۆن توشبوو.