گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا کرا

2021.12.19 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا کرا

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


ئەمڕۆ یەکشەممە، 19 کانونی یەکەمی 2021، شاندێكی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە دەباشان لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە میوانداریی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەكێتی کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، دۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن تاوتوێکراوە و، باسیان لە مافەکانی کورد و یەکخستی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کردووە.



لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە لەبارەی هەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی لەسەر بنچینەی هاوبەشی راستەقینە و رێککەوتن و هاوسەنگی دەستوور بووە.



لە کۆبوونەوەکەدا مەترسییە ئەمنی و سەربازییەکانی رێکخراوی داعش لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە. هەردوولا بە پێویستیان زانیوە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش هاوئاهەنگی بکەن و ژینگەیەکی باشی تەبایی و یەکڕیزی لە نێوانیان بڕەخسێنن، ئەوەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.