گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

2021.12.19 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دەركردووە كە ئەوانەی ساڵیانە یان تابلۆ یاخود مۆڵەتی شوفێرییان ون كردووە لە لافاوەكەی هەولێر، قەرەبوو دەكرێنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی هاتوچۆی هەولێر: 

 

سەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێر وزیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە،کەوا لەسەرفەرمانی زارەکی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،هەر کەسێک ساڵیانە یان مۆلەتی شوفێری یان تابلۆکانی ئوتومبێلەکەی بەهۆی لافاوەوە ونبوبێت یان تێکچوبێت قەرەبو دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێچویەک بدات، بەمەرجێک لەکاتی سەردانیکردنی هاتووچۆ پشتگیریەکی ناحیە یان قایمقامیەت یان بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان لەپارێزگای هەولێر بێنێت لەگەڵ خۆی کە تییدا دیاریبکرێت کەزیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە.

 

ب. هاتووچۆی هەولێر