ناس کورد-
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند، ناوچەی سەوزی بەغدا لەڕێگەی دوو موشەکی جۆری کاتیۆشاوە کراوەتە ئامانج، یەکێک لە موشەکەکانیش بەر دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی کەوتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تۆڕەکە کە سەر بە سوپای عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا (19ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانەکە کراوە، "موشەکی یەکەم لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی سی ڕامەوە لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و موشەکی دووەمیش لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتووەتەوە و بەر دوو ئۆتۆمبێل کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە."
باسی لەوەشکردووە، "هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی شوێنی هەڵدانیان."