ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مەرجەکانی پێدانی تابلۆی نێودەوڵەتی بە شۆفێران ئاشکرا کرد و دەڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى خوازیارى ئه‌م جۆره تابلۆیهن پێویسته یان مۆڵه‌تى شۆفێرییهكهیان بكه‌نه نێوده‌وڵه‌تى، یان ده‌فته‌رى گومرگى ده‌ربكه‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مقه‌ده‌م ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د، لێپرسراوى هۆبه‌ى تابلۆكان له بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (شەممە 18ی کانونی یەکەمی 2021) بە ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێمی ڕاگەیاند، تابلۆى نێوده‌وڵه‌تى ئۆتۆمبێل (تابلۆى باریك) له‌ئێستادا ده‌درێته هاووڵاتیان و ئه‌و كه‌سانه‌شى خوازیارى ئه‌م جۆره تابلۆیهن پێویسته یان مۆڵه‌تى شۆفێرییهكهیان بكه‌نه نێوده‌وڵه‌تى، یان ده‌فته‌رى گومرگى ده‌ربكه‌ن، گه‌ر ئه‌و دوو مه‌رجه نه‌بێت تابلۆى باریكیان پێ‌نادرێت.
وتیشى، "ڕسوماتى ئه‌و جۆره تابلۆیه (55) هه‌زار و بهسهرچوونهكهشى وابهستهیە به به‌سه‌رچوونى مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تییه‌كه یان ده‌فته‌رى گومرگییه‌كه، دواى به‌سه‌رچوون ڕۆژانه بڕى (50) هه‌زار دینار غرامه ده‌بێت".
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت ئه‌و جۆره تابلۆیه بكات، پێویسته چ سزایه‌كى دارایی له‌سه‌ربێت بیدات، پاشان تابلۆى باریكى پێده‌درێت، هه‌روه‌ها كه تابلۆى باریكى پێدرا تابلۆكه‌ى دیكه‌ى لێده‌سه‌ندرێته‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره تابلۆیه بۆ ئۆتۆمبێلى كرێ و بارهه‌ڵگر ده‌بێت، باسی لەوەکرد، " ئه‌م جۆره تابلۆیه له‌ئێستادا ته‌نها بۆ ئۆتۆمبێلى تایبه‌ته، ئیجبارىش نییه و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، هه‌ركات تابلۆى یهكخراوى هه‌رێم – عێراق كاری پێكرا، ئه‌م جۆره تابلۆیه نامێنێت".