ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیان، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە سنوری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18ی کانونی یەکەمی 2021، ئەگەری هەورە بروسکە و لێزمە باران هەیە لە لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری تاوەکو قەزای سوران و قەزای کۆیە و بەردەرەش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بری بارانی پێشبینیکراو 5 بۆ 10 ملیمە."
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلیکی بارانی بەلێزمە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە هەندێک شوێن لافاو دروست بووە و هەربەوهۆیەوە لە شاری هەولێر 11 کەس گیانیان لەدەستدا.