گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئێمە سلێمانیمان کردە تەکساس و ئەوانیش هەولێریان کردە ئیجە

2021.12.18 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئێمە سلێمانیمان کردە تەکساس و ئەوانیش هەولێریان کردە ئیجە

ناس کورد-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ساڵیادی نەخۆشكەوتنی مام جەلالدا وتارێكی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت، “مامە گیان سەیركە ئەوانە بەڵێنیان دا هەولێر بكەن بە دوبەی بەڵام كردیان بە ئیجە، ئێمەش بەڵێن بوو سلێمانی بكەین بە پایتەختی ڕۆشنبیری بەڵام كردمان بە تەكساس”.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ‌ 17ی كانونی یەكەم، نۆ ساڵ تێپەڕی بەسەر نەخۆشكەوتنی مام جەلال، سەرۆك كۆماری ئەو كاتی عێراق لە 17-12-2012دا، كە جەڵتەی دەماغ لێیدا و دواتر بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا كرا، هاوكات هەر دوێنێ‌ یادی ڕۆژی “ئاڵای كوردستان” بوو، لە هەمان كاتیشدا بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە هەولێر زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێكەوتەوە.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 17ی دیسەمبەر ئەو ڕۆژەیە، كە تارمایییەكی ڕەش باڵی بەسەر كوردستان و عێراقدا كێشا و سەمامی ئەمانەكەی لەدەستدا و چیتر خۆشبەختی بەخۆوە نەبینییەوە. و دەشڵێت: ” لەو رۆژەوە زەمانەتی بەرز راگرتنی شكۆی ئاڵای كوردستان نەماوە”.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی ئەو 9 ساڵەدا نەك هەر بەرەو پێش نەڕۆیشتوین، بەڵكو پاشكەكشێشمان كردووە و تەنانەت بەو هەموو موزایەدە و دروشمە بریقەدار و تەپڵ لێدان و هاتوهاوارەشەوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانیش دابین نەكراون.

 

دەشڵێت: “لەسایەی سەری كۆمەڵێك بازرگان و بەرژەوەندیخوازەوە نە بستێك زەوی ماوە، نە گۆیژە، گۆژەیە و نە كەسیش ئەتوانێت پۆزێك لە جادەی پۆزەكە لێبدات! سەرچنار بوەتە مێژوو، عێنكاوە بۆتە سەرگوزەشت، قەڵادزە ساڵی جارێك یادی ئەكەینەوە، ئەنفال و هەڵەبجە هەر بونەتە مەراسیمێكی یەك چركە وەستان بۆ گیانیانی پاكیان، كۆیە ناوی نەماوە، گەرمیان مەگەر بە گۆرانی ناوی بێتە ناو ناوان”.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكردووە، “گوتیان هەولێر دەكەنە دوبەی بەس داخەكەم كردیانە دەریای ئیجە! وا هەموان سەرقاڵی دۆزینەوەی لاشەی ( دانەر)ی تەمەن 10 مانگانن، كە لافاوەكەی هەولێری بە دوبەی كراومان لەگەڵ خۆی بردی، نازانم ئێستا لافاوەكە گەیاندویەتیە پەنا كام تاشە بەرد و لە كام دۆڵ و شیو و كەناری كام گوند و بناری كام كێو و چیا نیشتۆتەوە”.

 

ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی نووسیویەتی، “وتمان سلێمانی ئەكەینە پایتەختی ڕۆشنبیری، لەسایەی سەری كوڕی مەسئول و ئەو هەموو هێزو میلیشیا ڕەنگاوڕەنگەوە كردومانەتە تەكساس، وتمان كەركوك ئەكێنە شاری پێكەوە ژیان، كردومانەتە شاری ڕق و كینە و سەد بەرەكی، وتمان سەری بادینان بەرز ئەكەینەوە بەس هەموو ئەو بادینانەی كە داوای مافی ڕەوای خۆیان و خەڵكیان كرد بە 9 ساڵ و 10 ساڵ سزا دران و خرانە كونجی زیندانەوە وتمان بەغدا ئەكینەوە بە (باغی داد) و بۆتە مەیدانی زۆرانبازی و فڕكان فڕكانی وڵاتانی بێگانە و كوتلە و حزب و لایەنە سیاسییەكان”.