گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار کەسی لەسەر ڕووداوەکەى کێلەسپی ڕاگەیاند

2021.12.18 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار کەسی لەسەر ڕووداوەکەى کێلەسپی ڕاگەیاند

ناس کورد-

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە لە گوندی کێلە سپی ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (18ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، لەسەر دۆسیەی كوشتی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە لە گوندی كێلەسپی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و هێزی تایبەتی بارەگا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد.

 

دەشڵێت، ڕۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2021 ، لە گوندی كێلەسپی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی ڕوداوێكەوە سێ هاوڵاتی بریندار بوون، یەكێك لەو هاوڵاتیانە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆشوێنی ڕوداوەكە كرا و بەڕێز دادوەر فەرمانی دۆزینەوەو دەستگیركردنی بۆ چوار تۆمەتبار دەركرد.

 

پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و "سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و بەهاوكاری مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر بكرێن."


لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران :
ج ، أ ، ر لەدایكبووی 1990
أ ، ر ، ح لەدایكبووی 1965
ك ، ه ، ر لەدایكبووی 1978
ر ، ر، ح لەدایكبووی 1960

بەبڕیاری بەڕێزدادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.