گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق پێنجەم كاریگەرە بەگۆڕانی كەش

رۆژنامەیەكی لەندەنی: ژێرخانی كوردستان وێرانە و لافاوەكەی دەچێت بۆ ئەنبار

2021.12.18 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەیەكی لەندەنی: ژێرخانی كوردستان وێرانە و لافاوەكەی دەچێت بۆ ئەنبار

ناس كورد-
رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە كە بەم دواییانە كوردستان بووەتە نێچیری گۆڕانەكانی كەش و هەوا لە كاتێكدا خۆی ژێرخانێكی ئابووریی وێران و داتەپیوی هەیە. بەرپرسێكی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراقیش ئاشكرای دەكات لافاوەكەی هەولێر بۆ دیجلە زۆر باش بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەكە (18ی كانونی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی هۆكاری لافاوەكانی ئەم دواییەی هەولێر لێكەوتەكانی گۆڕانە تیژەكانی كەش و هەوایە لە كاتێكدا ژێرخان و داروپەردووی كوردستان خۆی وێرانە، ئەمەش لافاوی لێ دەكەوێتەوە.

 

هەر لەم بارەیەوە عەون زیاب ڕاوێژكاری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، بە رۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە لافاوەكەی هەولێر سەرباری زیانەكانی لە پارێزگاكە رووباری زێی گەورەی بووژاندووەتەوە كە یەكێكە لە لقە سەرەكییەكانی دیجلە، هەروەها دەڵێت ئەو ئاوی لافاوە دەكرێت لە دەریاچەی سەرساری ئەنبار گل بدرێتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە جیهانییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان عێراق پێنجەم وڵاتی كاریگەرە بە گۆڕانی كەش و هەوا، هەندێك راپۆرتی تری ئەوروپی ئەوە ئاشكرا دەكەن لەهەر دوو خێزانێكی عێراقی یەكێكیان لەناوچە زیانلێكەوتووەكان پێویستی بە هاوكارییە.