ناس كورد_
كیم ئۆن جۆنی سەرۆكی كۆریای باكور بۆ ماوەی 11 ڕۆژ ماتەمی ڕاگەیاند بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی كۆچی باوكییەوە كیم جۆنگ لە تەمەنی 70 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی «Radio Free Asia» كە "ناس كورد بینیویەتی ( 17ی كانونی یەكەمی 2021) ماتەمی ئەم ساڵ جیاوازە و 11 رۆژ دەخایەنێت لە بری هەفتەیەك، لە ماتەمەشدا خواردنەوەی مەی و چالاكییە تەرفیهییەكان و ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەكراون، هەروەها پێكەنینیش لەسەرجەم هاوڵاتیان قەدەغەیە.
هەر بەگوێرەی بڕیارەكانی كیم گریانیش بەدەنگی بەرز هەر ڕێگەی پێنادرێت تەنانەت بۆ مردنی كەس و كار و تەنها فرمێسك ڕشتن ڕێگە پێدراوە، هەر لەم میانەیەشدا بازاڕكردن قەدەغەكراوە.
ڕادیۆكە كە ئەمەریكا سەپۆرتی دەكات ئەوەشی ئاشكرا كردووە بەتۆمەتی مەی خواردنەوە لەكاتی ماتەم كۆمەڵێك گەنج دەستگیركراون و وەك تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.
هەر لەم ساڵیادەشدا كەرنەڤاڵێك بۆ فرمێسك ڕشتن ڕێكدەخرێت هاوشێوەی كەرنەڤاڵی گریانی بەكۆمەڵی كۆرییەكان بۆ مردنی باوكی كیم.