ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا شەش تەرم ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و دوو برینداریش تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان بەرزنجی دەشڵێت، "لە سەعات چواری بەیانیەوە تیمەکان فریای ڕوداووی لافاو کەوتونە، لە حەوت گەڕەک و شوێنی جیاجیای ھەولێر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی چارەسەری نەخۆشانی کارەساتی لافاو دەکەن و چوار نەخۆشخانەی گەڕۆک لەکاردان بۆ چارەسەری مەیدانی."
وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکردووە، "تا ئێستا شەش تەرم ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و دوو بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە."