گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کچە گۆرانیبێژێک ئازارەکانی خۆی لە ئالودەبوون بە فیلمە سێکسییەکان دەگێڕێتەوە

2021.12.16 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
کچە گۆرانیبێژێک ئازارەکانی خۆی لە ئالودەبوون بە فیلمە سێکسییەکان دەگێڕێتەوە

ناس کورد- 

کچە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمەریکی "بێلی ئیلیش"  ئالوودەیی خۆی بۆ فیلمە سێکسییەکان لە تەمەنی 11 ساڵییەوە ئاشکرا کرد و دەڵێت، ژیانی تێکداوە و هەمووکات هەستی بە شکست و ڕووخان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێلی ئیلیش کە تەمەنی 20 ساڵە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی ئەمەریکا لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ڕایگەیاند، "من پێشتر زۆر فیلمە سێکسییەکانم دەکرد و ئالودەی ببوم، ئەوەش لە تەمەنی 11 ساڵییەوە دەستی پێکرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو فیلمانە بەتەواوی مێشکیان تێکدابووم و ببووە هۆی ئەوەی هەست بە ڕووخان بکەم و ژیانی تێکدابووم و زۆرجار خەونی ناخۆشم دەبینی، چونکە هەندێک لەو گرتانەی دەمبینی زۆر توندوتیژ بوون." 

 

ئەو گۆرانیبێژە ئەمەریکیە دەشڵێت، ئێستا زۆر تووڕەیە لە خۆی کە پێشتر پێی وابووە سەیرکردنی فیلمە سێکسییەکان شتێکی باشە، بەڵام دوای ئەوەی لەو دۆخە ڕزگاری بووە هەستی بەو هەڵەیە کردووە و بەتەواوی ژیانی گۆڕیوە و بەرەو ئاسودەیی هەنگاوی ناوە. 

 

ئیلیش گەنجترین هونەرمەندی مێژووە کە چوار خەڵاتی "گرامی" بۆ میوزیک لە یەک ساڵدا بردووەتەوە.