کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوای لە سەرۆکی فەڕەنسا کردووە سەردانی هەولێر بکات ئەویش قبوڵی کردووە. . ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە پاریس کۆبوویەوە. . دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ماکرۆن داوای کردووە لە کاتی سەردانیکردنی بۆ عێراق سەردانی هەولێریش بکات، ئەویش داواکارییەکی پەسەند کردووە. . هاوکات بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە " هه‌ردوولا دوايين پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيهتيى هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناوچه‌كانيان، تاوتوێ كرد".