ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی نوێی لەبارەی باران بارینی ئەمشەو سبەینێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشبینی بارانی بەلێزمە دەکات، کەشناسێکی عێراقیش دەڵێت، ئەم شەپۆلە بەشێوەی جیاواز تاوەکو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "پێشبينى ده‌كرێت ئه‌مشه‌و تا سبه‌ى به‌يانى له ناوچه شاخاویيه‌كانى هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين بارانى به لێزمه ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانى گه‌رميان و كه‌ركووك بارانى مام ناوه‌ند و ده‌بارێت هه‌ندێ جار هه‌وره تريشقه‌شى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌روه‌ها پێشبينى ده‌كرێت له سه‌نته‌رى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌لێزمه‌ى بچڕ بچر ببارێ هه‌ندێ جار هه‌وره تريشقه‌شى له گه‌ڵ ده‌بێت، به‌فريش له سه‌ر لوتكه‌ى چياكان ده‌بارێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ سبه‌ى بهيانيش باران بارين به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌ندێ ناوچه‌ى ده‌شتى هه‌ولێر وه‌كو مخمور و ديبه‌گه و قه‌راج ئه‌گه‌ری بارانى به‌لێزمه و هه‌وره تريشقه هه‌يه."
هاوکات، سادق عەتیەی کەشناسیی عێراقی نوێترین نەخشەی پێشبینییەکانی بۆ بارانبارانی 24 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵیت، پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش زۆرترین بڕی باران ببارێت.
ئه‌مه‌ش بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووه:
هه‌ولێر له ناو سه‌نته‌رى شار بڕێكى باش باران باري به‌ڵام له وێستگه
ته‌نها 0.4 ملم باريوه
پيرمام 1.2 ملم
شه‌مامك 1.8 ملم
خه‌بات 0.4 ملم
سۆران 0.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 0.8 ملم
بازيان 2.4 ملم
هه‌ڵشۆ 0.2 ملم
دوكان 0.4 مل
دهۆك دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
كركووك دڵۆپ دڵۆپ
خورماتوو دڵۆپ دڵۆپ