ناس کورد-
کۆنسوڵی گشتیی هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و جێگری کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، داوا دەکەن هەرێم هەنگاو بنێت بۆ چەند چاکسازییەک لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو کونسوڵانە لە نامەکەیاندا بۆ سەرۆکی هەرێم داوای خانەنشینکردنی 830 ئەفسەری پێشمەرگەیان کردووە کە تەمەنیان گەیشتووەتە ئاستی خانەنشینی.
هاوکات ئاماژەیان بە چەند هەنگاوێکی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە کردووە کە لە ئێستادا هەڵپەسێردراون و دەڵێن، "پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ پەسەندکردنی ئەو خاڵانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزیکردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، وەک ستراتیژیی بەرگریی سەربازی و یەکەی ژمێریاریی یەکگرتوو."
هەر لە نامەکەدا کونسوڵی ئەو وڵاتانە، باس لە داواکارییەکی هێزەکانی 70 دەکەن بۆ یەکخستنی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی دوو لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
جەختیشیان کردووەتەوە،"پابەندین بە پشتگیریکردن لە پرۆسەی چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان."