گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزیری سامانە سروشتییەکان هاتەدەنگ و نیگەرانیی خۆی ڕاگەیاند

2021.12.16 - 19:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری سامانە سروشتییەکان هاتەدەنگ و نیگەرانیی خۆی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لەسەر بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی هاتەدەنگ و دەڵێت، دوای چارەسەر دەگەڕێتەوە كوردستان و لەسەر كارو پڕۆژەكانی بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم: 

 

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ژمارەیەك میدیا بە مەبەستی ڕاكێشانی بینەری زیاتر، هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی د.كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەكانیان بڵاو كردووەتەوە.

 

بۆ ئەم مەبەستە د. كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەكان پەیوەندی كرد بە سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و لەم بارەوە ڕایگەیاند: "من بۆ چارەسەری پزیشكی ئێستا لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لەلایەن ژمارەیەك میدیاوە كە هیچ جۆرە خزمەتێك بە كەس ناكات، بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەكەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم كە بەڕێز سەرۆكوەزیران بە بەندەی بەخشیوە، دوای چارەسەریش دەگەڕێمەوە كوردستان و لەسەر كار و پڕۆژەكان بەردەوام دەبم".

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری