ناس کورد-
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، لە ئێستا بەدواوە پۆستی سەرۆک کۆمار ئەوان یەکلایی دەکەنەوە و نەوەی نوێ بریار دەدات سەرۆک کۆماری داهاتوو کێ بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ (پینجشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە ئێستا بەدواوە پۆستی سەرۆک کۆمار نەوەی نوێ یەکلایی دەکاتەوە و هیچ کام لە هێزە کوردییەکان بە بێ نەوەی نوێ ناتوانن ئەو پۆستە یەکلا بکەنەوە. نەوەی نوێ بریار دەدات سەرۆک کۆماری داهاتوو کێ بێت."