گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانى فەرمى لەسەر ’’دەستلەکارکێشانەوەى’’ وەزیرى سامانە سروشتییەکان

2021.12.16 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى فەرمى لەسەر ’’دەستلەکارکێشانەوەى’’ وەزیرى سامانە سروشتییەکان

ناس كورد-

بەڕێوەبەری نوسینگەی کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئەو هەواڵانەی رەتکردنەوە کە باس لە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیر دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر حاجی (16ی كانونی دووەمی 2021) بە کەناڵى "رووداو"ى وت "هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان دوورە لە راستییەوە".

 

وتیشى "وەزیر بە مەبەستی چەند پشکنینێکی پزیشکی لە دەرەوەی وڵات، مۆڵەتی وەرگرتووە، دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەگەڕێتەوە و دەست بە دەوامی ئاسایی خۆی دەکاتەوە".

 

ماوەى چەند رۆژێکە لەبەشێک لە دەزگاکانى راگەیاندن، دەنگۆى نیگەرانى و دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى سامانە سروشتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەزیر هیچ قسەیەکى لەو بارەیەوە نەکردووە.