گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی پچڕاوە لەگەڵ ناتەنیاهۆ

لەسەر قاسم سولەیمانی ترەمپ لە ئیسرائیل توڕەیە

2021.12.16 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر قاسم سولەیمانی ترەمپ لە ئیسرائیل توڕەیە

ناس كورد_

بەرپرسێكی پێشووی باڵا لە ئیدارەی ترمپ ئاشكرای كرد بەهۆی ڕۆل نەبینینی ئیسرائیل لە كوشتنی ژەنەراڵ قاسمی سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، ترەمپ هەڵوێستێكی نەرێنی بۆ دروستبووە لە تەل ئەبیب، لەم ماوەیەشدا ترەمپ ناتەنیاهۆی بەبێ ئەمەكی تۆمەتباركردبوو. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باراك رافید، بەپرسی باڵا لە ئیدارەی ترەمپ لە لێدوان بۆ ماڵپەڕی ئەكسیوسی ئەمەریكی كە "ناس كورد" بینیویەتی (16ی كانونی یەكەمی 2021) باسی لەوەكردووە، ترەمپ گەیشتبووە ئەو باوەڕەی بنیامین ناتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ئەیەوێ بە سەربازانی ئەمەریكا جەنگ لەگەڵ ئێراندا بكات تا كوشتنی دوا سەرباز. 

 

رافید ئەوەشی وتووە نەك تەنها ئیسرائیل بەڵكە هاوپەیمانەكانی تری ئەمەریكا ویستویانە بە سەربازی ئەمەریكی شەڕ لەبری خۆیان بكەن. بەپێچەوانەی ئەم بەرپرسە ئەمەریكییە بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئیسرائیلی دەڵێت: تەلئەبیب ویستویەتی رۆڵێكی كارانی هەبێت لە كوشتنی قاسم سلێمانی، بەڵام واشنتۆن سوربووە لەسەر ئەوەی خۆی هێرشەكە ئەنجام بدات.

 

چەند رۆژێك بەر لەئێستا ترەمپ هێرشی زۆری كردە سەر ناتەنیاهۆ و باسی لەوەكرد كەسێكە پیاوەتی لەبەرچاو نییە، ئەویش لە وەڵامدا پێزانینی زۆری پیشاندا بۆ هاوكارییەكانی ترەمپ بۆ ئیسرائیل. بەگوێرەی راپۆرتەكانی هەواڵیش لەپاش كۆتایی ئیدارەی ترەمپەوە هیچ پەیوەندییەك لەنێوان هەردوولا نەبووە.