کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بالێۆزى به‌ریتانیا له‌واشنتۆن, ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و ڕایگەیاند: ئەو بارودۆخەی دروستبووە وادەخوازێت دەستلەکاربکێشێتەوە. . ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10ى ته‌مموزى 2019، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ئاشكراى كرد، كیم دارۆش باڵیوزى وڵاته‌كه‌یان له‌ئه‌مریكا، نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردووه. . وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، له‌سه‌ر زارى ئه‌و بالێۆزهوه ڕایگه‌یاندووه، دارۆش ده‌یه‌وێت سنورێك بۆ ئه‌و گومانانه كه له‌باره‌ى چاره‌نوسى له‌پۆسته‌كه‌یدا دهوروژێنرین دابنێت و ده‌ستله‌كاربكێشته‌وه. . دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ڕایگه‌یاند هیچ مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو باڵیۆزە ناکەن، ئەوەش بەهۆی ئاشکرابوونی چەند ئیمەیڵێکی نهێنی کە لەسەر کابینەکەی تڕەمپ ڕەوانەی لەندەنی کردوون. . باڵیۆزه دهستلهكاركێشاوهكهى به‌ریتانیا له‌واشنتۆن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه:" هه‌رچه‌نده كۆتایى ئه‌م ساڵ ماوه‌ى مانه‌وه‌م له‌پۆسته‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام به‌م دۆخه ئه‌سته‌مه بتوانم وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت كاره‌كانم ڕابپهڕینم، له‌وباوه‌ڕدام باشتروایه له‌م بارودۆخه‌دا باڵیۆزێكى نوێ بخرێته شوێنه‌كه‌م." .