گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وەزارەتێك بۆ عەبادی’’

وردەكاریی دانوستانی سەدر و هێزە شیعەكان لەسەر وەزارەتەكان

2021.12.15 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
وردەكاریی دانوستانی سەدر و هێزە شیعەكان لەسەر وەزارەتەكان

ناس كورد-
چەند سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای دەكەن، موقتەدا سەدر داوایەكی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" شیعەی ڕەتكردووەتەوە بۆ تەرخانكردنی 14 وەزارەت بۆیان كە یەكێكیان وەزارەتێكە بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی لێدوانی ئەو سەرچاوانە بۆ "المدی" كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی كانونی یەكەمی 2021)، لایەنە شیعە ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ڕازی بوون بەوەی سەدر سەرۆك وەزیران دابنێت بەڵام لەبەرامبەردا ئەوان 14 وەزارەتیان بەربكەوێت كە یەكێكیان بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو بێت، بەڵام سەدر داواكەی ڕەتكردووەتەوە.

 

بەگوێرەی دوا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەخولی نوێدا (پێنجەم) دەوروبەری 50 حیزب و هاوپەیمانی سەركەوتوون بۆ پەرلەمان كە (12) یان هی لایەنە شیعەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ن، ئەمەش نزیكەی دووقاتی براوەكانی 2018 دەكات كە 26 لایەن بوون و پرۆسەی دابەشكردنی كورسییە وەزارییەكان قورستر دەكات.

 

هەر بەگوێرەی سەرچاوەكانی رۆژنامە بەغداییەكە، سەدر بەلایەوە گرنگ نەماوە جارێكی تر لەگەڵ سەركردە شیعەكان كۆببێتەوە و پەیامی بۆناردوون دیدارەكەی بەغداش هەر بۆ ئەوەبوو، راستەوخۆ بەرنامە و نیازی دڵی خۆی بڵێت و جاری تر كۆبوونەوە پێویست پێویست ناكات.