گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن زانرا؟!

كوڕێك ژنێكی بە نهێنی مارەكرد دواتر دەركەوت هاوسەری باوكیشی بووە

2021.12.15 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
كوڕێك ژنێكی بە نهێنی مارەكرد دواتر دەركەوت هاوسەری باوكیشی بووە

ناس كورد-
شێخ عەبدوڵڵا موتڵەگ، ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە و ڕاوێژكار لە دیوانی شاهانەی ئەو وڵاتە فەتوای دا ئەو پیاوە سعودییەی بە نەزانی و نهێنی ژنێكی هێناوە كە پێشتر بە نهێنی هاوسەری باوكیشی بووە و منداڵی لێی بووە هیچی ناكەوێتە سەر و دەبێت لەمە بەدوا دەستبەجێ جیا ببنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵڵا موتڵەگ لە بەرنامەیەكی ئێزگەی قورئان كە "ناس كورد" گوێی لێگرتووە (15ی كانونی یەكەمی 2021) فەتوای دا پێویستە كوڕەكە دەستبەجێ لەو هاوسەرەی جیا ببێتەوە پاش ئەوەی بۆی دەركەوتووە پێشتر هاوسەری باوكی بووە بە شێوازی مسیار و وتیشی، ئەو منداڵەی لەو هەیەتی منداڵێكی شەرعییە چونكە "مارەیی شوبهە" لە نێوانیان هەبووە.

 

موفتییە سعودییەكە هۆشداری ئەوەش دەدات "ئەمە بەرهەمی هاوسەرگیری نهێنی و مسیارە".

 

بەگوێرەی پرسیاری ئەو ژنەشی لە پرۆگرامەكە ئاراستەی عەبدوڵڵا موتڵەگی دەكات، كوڕەكە پاش شەش ساڵ ژنهێنان بە دزییەوە، هەواڵی ئەوەی بەماڵەوە داوە كە هاوسەری نهێنی هەیە و منداڵی لێی هەیە، كاتێكیش پێی ناساندوون، باوكی شۆك بووە و وتوویەتی، ئەوە 10 ساڵ بەر لەئێستا بە مسیار هاوسەری من بووە!

 

بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام لە هیچ بارێكدا كوڕ ناتوانێت باوەژنی خۆی مارە بكات ئەگەرچی باوكیشی لێ جیابووبێتەوە چونكە دەبنە مەحرەم، بەڵام بەگوتەی موتڵەگ مادەم كوڕەكەی بەوەی نەزانیوە، لێی ناگیرێت و دەبێت یەكسەر جیاببنەوە و تەڵاقیش پێویست ناكات لەم حاڵەتەدا.