ناس کورد-
وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، دەستکرا بە دابەشكردنی وەجبەی سێیەمی سەبەتە خۆراك بۆ مانگی (12).
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (15ی كانونی یەكەمی 2021) ، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی هەولێر دەستكرا بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر، لە بنكەكانی ( ٢١١،٢١٠،٢٠٩)ى ناوشار، وەجبەی شەشەمی ساڵی ۲۰۲۱، كە دەكاتە وەجبەی سێیەمی سەبەتەی خۆراك، ئەم بەشە خۆراكە لەسەر لیستی مانگی ۱۱ ی ۲۰۲۱، بابەتی خۆراكەكە بۆ هەر نەفەرێك پێكهاتووە لە:
١- شەكر الاتحاد (1)كغم .
۲- زەیت الدار یەك دەبەی ۹۲۰ غم .
۳- برنج تایلندی ۳ كغم .
٤- دۆشاوی تەماتەی ئالتونسا ۱ قوتی ٤۰۰غم .
٥- فاسۆلیا تركی٥۰۰ غم.
٦- لەتكە نۆكی رووسی٥۰۰ غم.