ناس کورد-
له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كى كوشتن، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى سه‌را و به‌شى پۆلیسى ڕێكارى لەسلێمانى تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له شارى كه‌ركوكه‌وه فه‌رمانى گرتنى هه‌بووه و تۆمەتبارى دۆسیەیەکى کوشتنە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ف ، م ، س ) به‌بڕیارى داوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 406 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵى به‌رده‌وامه‌و دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه.
دەقى راگەیەنراوەکە:
دواى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌یه‌كى تاوانى كوشتن له پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه گه‌یشته پۆلیسى سلێمانى كه گومانیان ده‌كرد تۆمه‌تبارێك به‌ره‌و شارى سلێمانى هه‌ڵاتبێت، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هه‌ردوو بنكه‌ى پۆلیسى سه‌راو به‌شى پۆلیسى رێكارى راسپارد كه لێكۆڵینه‌وه‌ى خێرا بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبار .
دواى وه‌رگرتنى بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت .
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ف ، م ، س ) به‌بڕیارى به‌ڕێز داوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 406 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵى به‌رده‌وامه‌و دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان