گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش دوو مانگ ئەنجامەكان پەسەند نەكراون 

ڕاپۆرت: دادگای فیدراڵی دەرچەیەكی دۆزیوەتەوە بۆ بێدەنگی

2021.12.15 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرت: دادگای فیدراڵی دەرچەیەكی دۆزیوەتەوە بۆ بێدەنگی

ناس كورد-

سەرباری تێپەڕبوونی چەند رۆژێك بەسەر رادەستكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بە دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندكردن، بەڵام دادگاكە هیچ وادەیەكی دیاری نەكردووە بۆ پەسەندكردنی ئەنجامەكان و بەم جۆرەش پاش زیاتر لە دوومانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕێكارە یاساییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستیان پێ نەكردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتێكی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن (15ی كانونی یەكەمی 2021) دادگای فیدراڵی ئەوەی قۆستووەتەوە كە لەدەستوردا پابەند نەكراوە بەهیچ وادەیەك بۆ پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و بەم هۆیەشەوە چاوەڕوانی سازانی سیاسی لایەنەكان دەكات بۆ ئەوەی لە كەشێكی هێورتردا بڕیای كۆتایی لەسەر ئەنجامەكان ڕابگەیەنێت كە قابیلی تێهەڵچوونەوە نییە. 

 

بەگوێرەی ئەو ئاماژە و لێدوانانەشی بەردەستن، باوەڕێكی زاڵ دروست بووە كە دادگا لە كۆتاییدا ئەنجامەكان پەسەند دەكات بەوپێیەی لە تێهەڵچوونەوەی قەزایی كۆمسیۆندا پشتڕاستكراونەتەوە و پێشتریش كۆمسیۆنەكە هەر لەلایەن دادوەرانەوە بەڕێوەبراوە، بەڵام تا لایەنە شیعەكان نەگەنە دەرچەیەك بۆ گرژییەكانی نێوانیان دادگا دۆخەكە ئاڵۆز ناكات.