گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێککەوتن لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار’’

پارتى ئەگەرى ’’ڕێککەوتنێکى نوێى ستراتیژى’’ لەگەڵ یەکێتى ئاشکرادەکات

2021.12.15 - 12:37
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ئەگەرى ’’ڕێککەوتنێکى نوێى ستراتیژى’’ لەگەڵ یەکێتى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

وتەبێژى پارتى رایگەیاند، رێککەوتنى پێشووى ستراتیژى نێوانیان لەگەڵ یەکێتى کێشەى تێدا نییە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت رێککەوتنێکى دیکە بکرێت گرفتێکى تێدا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد (15ی كانونی یەكەمی 2021) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى رووداو وتى "رێککەوتنى ستراتیژى کەموکورتییەکى واى تێدا نییە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت رێککەوتنێکى دیکە بکرێت گرفتێکى تێدا نییە".

 

وتیشى "بڕیاربوو یەکێتى لەکاتێکى زوتر بێنە پێشەوە و سەرجەم لایەنەکانى دیکەش پێکەوە لەسەرۆکایەتى هەرێم کۆبنەوە، بەڵام بەشێکیان هەرزوو وتیان کە بەشدارنابن".

 

لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمارەوە، وتەبێژى پارتى باسى لەوەشکرد، ئەو پۆستە مافى هەموو لایەنەکانە و مافى خەڵکە بڕیارى لەبارەیەوە بدات، نەک تەنها لایەنێک بە مافى خۆى بزنێت، ئەگەر پێشتر بە گفتوگۆ درابێتە یەکێتى، ئەمجارە هێشتا ئەو گفتوگۆیانە نەکراوە.

 

جەختیشیکردەوە "ئێمە خۆمان بە موستەحەقتر دەزانین لەیەکێتى کە ئەو پۆستە پڕبکەینەوە، پێمان باشە هەموو لایەنەکان پێکەوە بڕیارى لەبارەیەوە بدەین و لەسەر کەسێکى شایستە رێکبکەوین و کاندیدى بکەین".