گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى پشکنینى پزیشکى داد

ناس کورد هۆکارى مردنى هاوڵاتییەکەى چەمچەماڵ دواى لێدانى دەرزى ئاشکرادەکات

2021.12.15 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هۆکارى مردنى هاوڵاتییەکەى چەمچەماڵ دواى لێدانى دەرزى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

پزیشکى دادى سلێمانى هۆکارى گیان لەدەستدانى هاوڵاتییەکەى چەمچەماڵ دەگەرێنێتەوە بۆ دروستبونى هەستیارى لەجەستەیدا بەهۆى لێدانى دەرزییەوە لەیەکێک لە نۆرینگەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر بەختیار ڕەشید پزیشکی دادوەری لەسلێمانى (15ی كانونی یەكەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، هۆکارى گیان لەدەستدانى ئەو هاوڵاتییە فرە هەستیارى هەبووە بەهۆى ئەو دەرزییەوە کە لێیدراوە، نەخۆکەش پێشتر دڵى لاواز بووە و پەتاشى لەگەڵدا بووە.

 

وتى ئەو دەرزییە ئەمۆکسلین بووە و بەهۆیەوە فرە هەستیارى بۆ ئەو نەخۆشە دروستبووە، توشى خورپەى دەمارى کردووەو فشارى خوێنى دابەزیوە و بۆرى هەناسەى گیراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

 

 دکتۆر بەختیار ڕەشید دەڵێت، ناتوانن بڵێن پزیشکەکە تۆمەتبارە، بەڵام پێویستە لەکاتى بەکارهێنانى ئەو جۆرە دەرزییە رەچاوى ئەوە بکرێت کە رەنگە هەستیارى دروستبکات.

 

ئەو کەسەى کە گیانى لەدەستداوە پیاوێکى تەمەن 46 ساڵى خێزاندارە، دانیشتووى ناحیەى شۆڕشى سەر بە قەزاى چەمچەماڵە.

  

شەریف رەحیم وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ  (15ی كانونی یەكەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند "تەرمى ئەو کەسە رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە بۆ دیاریکردنى هۆکارى مردنى، بەڵام هێشتا راپۆرتى کۆتاییان لەو بارەیەوە بەدەستنەگەیشتووە".  

  

وتیشى "جارێ ناتوانین دڵنیابینەوە لەوەى هۆکارى مردنى ئەو کەسە ئەو دەرزییە بووە کە لە نۆرینگەیەک لێیدراوە، یاخود هۆکارى دیکە بووە وەکو نەخۆشى درێژخایەن، پشکنینى پزیشکى داد ئەوە یەکلایی دەکاتەوە".  

  

شەریف رەحیم باسى لەوەشکرد، ئەو کەسەى کە دەرزى لەو کەسە داوە، پێشتر کارمەندى تەندروستى بووە و دواتر خانەنشین بووە و پاشان نۆرینگەى داناوە.