گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى پارتى ’’تێبینییەکى بەهێز’’ لەسەر هەواڵگرى هەرێم و هێرشەکانى داعش دەوروژێنێت

2021.12.15 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى پارتى ’’تێبینییەکى بەهێز’’ لەسەر هەواڵگرى هەرێم و هێرشەکانى داعش دەوروژێنێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە هەڵەبجە و سلێمانی رایگەیاند، ئەوە تێبینیەکی بەهێزە کە چۆن دەزگای هەواڵگری هەرێم نەیتوانیووە بایی ئەوەندە زانیاری کۆ بکاتەوە کە پێش ئەوەی هێرشی داعش ڕووبدات بتوانێت ڕێگری لێ بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارى هەرسین (15ی كانونی یەكەمی 2021) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "ئەم هێرشانەی ئێستای داعش بەتەنها پەیوەندی نیە بە هەرێمی کوردستانەوە بەڵکو پەیوەندی هەیە بەو گۆڕانکارییانەی لە داهاتویەکی کورتدا بەسەر عێراقدا دێت، مەبەستیشم لەوە جێهێشتنی ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکانە کە وا بڕیارە عێراق بە جێبهێڵن، ئەمە ئینزارێکی ڕوونە کە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئیتر ئەو شوێنە ئەمانە نەبێت کە بۆچونمان وابوو".

 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا تا چەند لەگەڵ ئەو پرسیارەی کە هەندێک دەڵێن هەرێم خاوەنی چەندین دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆرە بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ناتوانێت بە زانیاری هەواڵگری پێشگری لە هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش بکات کە بەتەنها پێشمەرگە و خەڵکی مەدەنی بونە قوربانی هیچ چەکدارێکی داعش نەکوژرا؟ ئاری هەرسین وتی “ئەمە نەک هەر پرسیارە، بەڵکو ئەگەر بە منیش بڵێن، دەڵێم تێبینیەکی بەهێزە یانی چۆن دەزگای هەواڵگری ئێمە نەیتوانیووە بایی ئەوەندە زانیاری کۆ بکاتەوە کە پێش ئەوەی هێرشی داعش ڕووبدات ئەم بتوانێت ڕێگری لێ بکات؟!".

 

دەشڵێت "بەڵام ئەگەر ئێمە سەیر بکەین لە مانگی شەشی ٢٠١٤ زیاتر لە شەست هەزار سەربازی عێراقی یان گیرا، یاخود کوژرا یا بە دیل گیران، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی کە دەزگایەکی هەواڵگری بە هێزی هەیە وە هەماهەنگیەکی باشی هەیە لە گەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان کە بێگومان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە زانیاری هاوکارییان کردون".

 

"ئەگەر داعش بیویستایە زۆر بە ئاسانی نیوەی بەغدادی دەگرت لە ٢٠١٤ بەس تاکتیکی خۆی گۆڕی ئێ حەقە ئەم بەراوردەی خەڵک و ئەم پرسیارە لە دەوڵەتێکی وەک عێراقیش بکرێت کە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی خۆ ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆ نین ئێمە بەشێکین لەو دەوڵەوتە سەربەخۆیەی لە ماوەی 48-72 سەعات هەر خەریکبوو تەسلیم بێت، ئیتر چۆن هەرێمی کوردستان دەتوانێت! هێشتا ئێمە باشتربوین ئێمە بوین کە ستۆپمان بە داعش کرد لە 2014"، ئارى هەرسین وایوت.