گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەزۆربەى ناوچەکان پەڵە دەدات

زانیارى نوێ لەسەر شەپۆلێکى یەک هەفتەیی باران و بەفر لەهەرێم

2021.12.15 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەسەر شەپۆلێکى یەک هەفتەیی باران و بەفر لەهەرێم

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات شەپۆلێکى بەهێزى باران بارین ناوچە جیاجیاکان بگرێتەوە و نزیکەى هەفتەیەک بخایەنێت و بەهۆیەوە لەزۆربەى ناوچەکان پەڵە بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشناسی هەرێم (15ی كانونی یەكەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "لە کاتەکانى ئێوارەى پێنج شەممە سبەى ڕێکەوتى 16-12-2021 باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا بە شێوەى نمە باران پاشان لە شەو درەنگدا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت" .

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "رۆژى هەینى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بارانى بەلێزمە و بارانى بەردەوام دەبێت هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت بە تایبەت لە کاتى بارانى بە ڵێزمە وە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا ئاستى دابارینى زۆر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ماوەى ئەم قۆناغى باران بارینە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى ئیدارەى ڕاپەڕین ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت هەندێ ناوچەى شاخاوى بڕى بارانى پێشبینیکراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت وە لە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە 30 ملم نزیک دەبێتەوە. وە بەفر بارین تەنها لەسەر ناوچە سنووریەکان دەبێت  ,رۆژى شەممە قۆناغى یەکەمى باران بارین لاواز دەبێت نمە باران و بارانى مامناوەند لە هەندێ ناوچە دەبێت.

 

کەشناسی دەڵێت، قۆناغى دووەمى شەپۆڵى باران بارینەکە لە رۆژى دووشەممە دەست پێ دەکات سەرەتا لە سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر .ئاستى دابارین لەم قۆناغە مامناوەند دەبێت وە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد کار دەکاتە سەر ناوچەکە لە ماوەى ئەم قۆناغە بۆیە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارینى دەبێت رۆژى سێ شەم و چوارشەم ئاسمان بەردەوام هەورو نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت رۆژى پێنج شەم کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .

 

لاى خۆیەوە فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم بە میدیاى سەرۆکى حکومەتى راگەیاند  "بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆری باران ببارێت، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی راپەڕین، بارانبارینی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا وا دەکات لە هەندێک شوێن ئاو کۆببێتەوە، بۆیە پێویستی بە خۆپارێزی هەیە".