گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتى دژایەتى بۆ خواستێکى یەکێتى ڕاگەیاند

2021.12.14 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى دژایەتى بۆ خواستێکى یەکێتى ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان دژایەتى بۆ خواستێکى فراکسیۆنى یەکێتى نیشاندا لەبارەى هەموارى یاساى هەڵبژاردن و دابەشکردنى هەرێم بەسەر چوار بازنەدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی (14ی كانونی یەكەمی 2021) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ میدیاى سەرۆکى حکومەت  دژایه‌تی پارتی بۆ ده‌ستكاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕی و وتى "پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ ده‌ستكاری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تا ئێستا باسی ده‌كه‌ن، رایه‌كی فه‌رمییش نییه‌، ده‌ڵێن هه‌رێم دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌مه‌ش دابه‌شبوونی هه‌رێم و درووستكردنی مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم".

 

وتیشى "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بێت پارتی زۆرینه‌ نه‌بێت له‌ كوردستان، ئه‌وا ده‌كرێت سه‌یری ئه‌نجامی پارتی بكه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراقدا و ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چوار بازنه‌دا، هه‌ر پارتی براوه‌یه‌".

 

"واباشتره‌ نوێنه‌رێكی زاخۆ نوێنه‌رایه‌تی رانیه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و سلێمانیش بكات. یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌رێم و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بوونی ئه‌م په‌رله‌مانه‌یه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌".

 

زانا مه‌لا خالید پێیوایە ئه‌وانه‌ی ئه‌و داواكارییه‌ ده‌كه‌ن، زیاتر مه‌به‌ستیان درووستكردنی به‌ربه‌سته‌ "ئێمه‌ كاتمان كه‌مه‌ و تا 31ی 12 ده‌بێت كۆمیسیۆن كارا بكه‌ینه‌وه‌ و دواتر په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته‌ پشوو و كۆمیسیۆن شه‌ش مانگی پێویسته‌ بۆ ئاماده‌كاری و به‌ر له‌ 6ی 11ی 2022 ده‌بێت هه‌ڵبژاردن كرابێت و خولی نوێی په‌رله‌مان ئاماده‌ی ده‌ستبه‌كاربوون بێت".