گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نەوەى نوێ لەبارەى هاوپەیمانێتى لەگەڵ حزبێکى عێراقى رونکردنەوە دەدات

2021.12.14 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەى نوێ لەبارەى هاوپەیمانێتى لەگەڵ حزبێکى عێراقى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

کاندیدێکى دەرچووى نەوەى نوێ بۆ پەرلەمانى عێراق جەخت لە بەستنى هاوپەیمانێتى جوڵانەوەکەیان لەگەڵ بزوتنەوەى ئیمتیداد و ژمارەیەک کاندیدى سەربەخۆ دەکاتەوە و دەڵێت ئەوان سەرۆکایەتى هاوپەیمانێتییەکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبوار ئەورەحمان لە بڵاوکراوەیەکدا لەبارەى هاوپەیمانێتیی نەوەی نوێ و ئیمتداد و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ ئاماژەى بەوەکردووە " یەکەم جارە لیستێکی کوردی و کوردێک سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکی وا گەورە بکات کە ژمارەی کورسییەکانی لە ئێستادا ٢٨ کورسیەو لە داهاتودا رەنگە بگاتە ٤٠ کورسی".

 

دەشڵێت "لە ناو هاوپەیمانێتییەکەدا بابەتی ناردنی موچە بۆ هەرێم و هاوتاکردنی موچەی پێشمەرگە لەگەل سوپای عێراقی و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و چارەسەری ناوچە جێ ناکۆکەکان جێگیرکراوە و هەموو پەرلەمانتارەکانی هاوپەیمانێتییەکە پابەندن پێوەی".

 

پێشتر بزوتنەوەى ئیمتیدادى عێراقى وادەى راگەیاندنى هاوپەیمانى لەگەڵ جوڵانەوەى نەوەى نوێ و ژمارەیەک کاندیدى براوە بۆ پەرلەمانى عێراق راگەیاند.  

  

بزوتنەوەکە (14ی کانونی یەکەمی 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، سبەینێ رێوڕەسمى راگەیاندنى هاوپەیمانێتییەکە لەبەغدا بەرێوەدەچێت.  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، هاوپەیمانێتییەکە ئیمتیداد و نەوەى نوێ و ژمارەیەک کاندیدى براوە لەخۆدەگرێت.  

  

بزوتنەوەى ئیمتیداد و جوڵانەوەى نەوەى نوێ رۆژى (21 تشرينى یەکەمى2021) کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێکرد لەناویاندا ئەنجامى هەڵبژاردنى عێراق و هەماهەنگیان بۆ پێکەوە کارکردن.