گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لیژنەى دارایی ڕونکردنەوە لەسەر ’’مەترسی’’ بڕینی 200 ملیارەکەى هەرێم دەدات

2021.12.14 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی ڕونکردنەوە لەسەر ’’مەترسی’’ بڕینی 200 ملیارەکەى هەرێم دەدات

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لەخولی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، هیچ مەترسیەك لەسەر بڕینی ئەو 200 ملیار دینارە نییە، كە مانگانە بەغدا بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا (14ی كانونی یەكەمی 2021)  لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزینى فەرمى حزبەکەى ئاماژەى بەوەکرد، لەرووى یاساییەوە هیچ گرفتێک نییە بۆ ناردنى پارەکە، لەرووى سیاسیشەوە هیچ پاشگەزبونەوەیەک نییە لەو بارەیەوە.

 

شیروان میزار هۆكاری دواكەوتنی 200 ملیار دینارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە وەزارەتی دارایی لەمانگی دوانزەدا پاكتاوی حساباتی ساڵانە دەكات، بۆیە پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو پارەیە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

 

ڕۆژی 11ی تەموزی 2021، یەکەمین بڕە پاره‌ لەمساڵدا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر و تا مانگى رابردوو بەردەوام بوو، بەڵام تا ئێستا پارەکەى مانگى رابردوو نەگەیشتووەتە هەرێم.

 

پێشتر جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند "بۆ ئەم مانگەش 200 ملیارەکە لە بەغداوە دێت، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە دوو بۆ سێ مانگی داهاتووە تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە کە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت، لێرەدا دوو بۆچوون هەیە، بۆچونێک دەڵێت ئەم ڕێککەوتنە بۆ ساڵێک بووە لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی پێ دێت."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من دەڵێم دەبێت هەرێم ئەمە قبوڵ نەکات و دەنگی ئەوە بەرزبێتەوە ناردنی ئەو 200 ملیارە بەردەوام بێت تا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند دەکرێت، چونکە ئەمە بۆ تەواوکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە، موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتیش هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژە یاسای بودجەوە نییە."