ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه‌ی نزیك قه‌زای خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له ناوچه‌ی غه‌ڕه و په‌ڵكانه‌ی نێوان پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركوكن كوردیان تێدایه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه هه‌ندێكجار ژماره‌ی چه‌كداره كورده‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه له‌عه‌ره‌به‌كان زیاترن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وه‌هاب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه، كه ناوچه‌ی غه‌ڕه‌وپه‌ڵكانه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌كه‌یه‌وه، (سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021) بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند "هاوپه‌یمانان چاودێری بنكه‌كانی داعش ده‌كه‌ن له غه‌ڕه‌وپه‌ڵكانه و ناوبه‌ناو لێیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی و هاوسنوری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، داعش له‌ناوچه‌كه بنه‌بڕ نابێت."
رونیشیکردەوە "غه‌ڕه‌وپه‌ڵكانه سێگۆشه‌یه‌كه، ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی دیاله، كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین، پێگه‌ی سه‌ره‌كی داعش و شوێنی جوڵاندنی هێزیانه."
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه پێیوایه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه نابنه هۆی بنه‌بڕكردنی داعش، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كان گرنگن بۆ تێكدانی بنكه‌وباره‌گاكانیان، وتی"داعش له‌غه‌ڕه‌و په‌ڵكانه ڕاو ده‌نرێت، بێگومان شوێنی تری هه‌یه بۆی بچێت، بۆیه ئه‌ركی ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌كانه شوێنی هاتووچۆیان ببرێت."
به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه، ناوچه‌ی غه‌ڕه‌وپه‌ڵكانه شوێنی پلان داڕشتن و هێز ناردنی داعشه بۆ پارێزگاكانی دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك.
ئاشكراشیكرد، چه‌كداره‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه تێكه‌ڵه‌ن له‌كورد و عه‌ره‌ب، وتی"جاری وا هه‌یه ژماره‌ی چه‌كداره كورده‌كان زۆر ده‌بن، جاری واش هه‌یه عه‌ره‌به‌كان زیاترن، كورده‌كان مه‌فره‌زه مه‌فره‌زه‌ن."