گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بۆ مه‌سرور: هیوادارم ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ نه‌بنه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێیدا تێپه‌ڕین

2019.07.10 - 16:34
نێچیرڤان بۆ مه‌سرور: هیوادارم ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ نه‌بنه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێیدا تێپه‌ڕین
ناس کورد نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى مه‌سرور بازانى سه‌رۆكى نوێى حكومه‌ت كرد و ڕایگه‌یاند: هیوادارە ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خت و هه‌ستیاره‌ى كابینه‌كه‌ى ئه‌وى پێدا تێپه‌ڕى، كابینه‌ى نوێ ڕووبه‌ڕووى نه‌بێته‌وه‌. . له‌به‌شێكى په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "دڵنیام ئێوە لێهاتووانە، چالاك و كارا بەسەر گرفتەكاندا زاڵ دەبن، ورەی تیمەكەتان بەرامبەر تەحەددییەكان بەرز دەكەنەوە و ئەنجامی باش و خوازراو بەدەستدەهێنن." . بارزانى كه‌ سه‌رۆكى كابینه‌ى پێشووى حكومه‌ت بوو، به‌ڵێنیداوه‌ بۆ له‌مه‌ودوا وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم, بەو‌پەڕی تواناوە پشتیوانی لە كابینەی نۆیەم بكات. . ئه‌مڕۆ، چوارشەممە 10ی تەمموزی 2019، په‌رله‌مانى كوردستان متمانه‌ى به‌خشیه‌ كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی بەهۆی بانگهێشتکردنی لە لایەن سەرۆکی فەڕەنساوە بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان نەکرد. .