گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

عەدنان موفتی لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هاتەدەنگ

2021.12.14 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
عەدنان موفتی لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هاتەدەنگ

ناس کورد- 

عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە پێشنازی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ کرابێت و دەشڵێت، "پێشنیازیش بکرێم قبوڵی ناکەم و ئەو پۆستە وەرناگرم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدنان موفتی لە لێدوانێکی تایبەتدا (سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "تا ئێستا بە فەرمی کەس داوای لێ نەکردووم کاندید بم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوەی هەیە تەنها لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە و فەرمی نییە." 

 

وتیشی، "من نە داوام کردووە کاندید بکرێم نە ئارەزووشم لێیە کاندیدم بکەن و ڕەغبەتم لێی نییە." 

 

بەنگین ڕێکانی، بەرپرس لە پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق  میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (13ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەڕێز عەدنان موفتی لەناو ئەو دوو بۆ سێ کەسایەتییەی یەکێتی کە باسیان لێوەدەکرێت بۆ وەرگرتنی پۆستەکە لە هەموویان دیارترە، بەپێی زانیارییەکانی منیش، سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت بە لێکتێگەیشتنی هەردوو حزب."  

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆربەی سەرکردە دێرینەکانی یەکێتی نزیکن لە مەزاجی سەرۆک بارزانی چونکە تێگەیشتنی باشیان هەیە بۆ قۆناغەکە، هەروەها لە قورسایی بارزانیش تێدەگەن لە عێراق و لەسەر ئاستی دۆسیەی کوردی، نایشارمەوە کە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەبێتەهۆی هەڵبژاردنی کەسێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، پێویستە ئەوە کەسەش قبوڵکراو بێت لەلایەن پارتی و سەرۆک بارزانییەوە، چونکە پۆستەکە نوێنەرایەتی هەموو کورد دەکات."  



زیاتر بخوێنەرەوە: بەرپرسێکی پارتی کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکرا کرد کە ’’چانسی زیاترە’’