ناس کورد-
له‌سه‌ردۆسیه‌ی ته‌قه‌كردن له هاووڵاتییه‌ك پۆلسی سلێمانی سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان گرتی به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف كه ته‌قه‌كه‌ی پێكراوه .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی (سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه دوو سه‌رنشینی تێدابووه ته‌قه له هاووڵاتییه‌ك ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی دەستپێکرد و سه‌رەنجام له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه هه‌مان ڕۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانەوە و دەستگیرکران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی تر ده‌ستگیرکرا كه چه‌كه‌كه‌ی له‌دوو تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگرتبوو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا كه له جۆری كڵاشینكۆفه."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار، (س ، ع ، ع) (ئ ، ح ، ر) (ڕ ، ع ، م) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .