ناس كورد_
مشعان جبوری سەركردە لە هاوپەیمانی ئەلعەزمی سوننە ئاشكرای كرد چوار كەسایەتی سوننە لەهەوڵی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەماندان كە دووانیان حەلبوسی و خالید عوبەیدین، دووانەکەی دیکەش، خالید مەشهەدانی و محەمەد تەمیمین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جبوری لە دیمانەیەكدا (الحق يُقال) كە "ناس كورد" بینیویەتی (13ی كانونی یەكەمی 2021) باسی لەوەكرد هێشتا سوننەكان ناوی كەسیان نەبردووە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەهۆی ئەوەشی هاوپەیمانی تەقەدومی حەلبوسی جاران یەكەم بوو (38 كورسی) خاوەن مافی یەكەم بوو لە دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام لەپاش دروستبوونی هاوپەیمانی ئەلعەزم (32 _ 34 كورسی) دۆخەكە گۆڕاوە.
جبوری وتیشی ئەگەر خەمیس خەنجەر متمانە بدات بەحەلبوسی بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان 5_6 پەرلەمانتاری عەزم جیا دەبنەوە چونكە بەو هیوایە هاتوون لە ڕێگەی عەزمەوە ڕكابەری بكەن بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و یەكلاكردنەوەی ئەمەش لەناو هاوپەیمانییەكە بەدەستی خەمیس خەنجەرە.
جبوری ئەوەشی ئاشكراكرد پێشتر لەگەڵ حەلبوسی كۆك بوون، بەڵام ئێستا شتەكان چوونەتەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم و پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە.
ناس کوردی زانیویەتی، جگە لە محەمەد حەلبوسی و خالید عوبەیدی، هەریەک لە خالید مەحمود مەشهەدانی و محەمەد تەمیمی هەوڵی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەدەن.