ناس کورد-
دادگاى فیدراڵى عێراق تاوتوێکردنى داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى بۆ 12/22 دواخست کە لەلایەن هاوپەیمانى فەتحى هادى عامرییەوە تۆمارکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دانیشتنى دادگا سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە دەستیپێکرد بۆ تاوتوێکردنى تانەى هاوپەیمانى فەتح لە ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەى، دواتر بڕیاریدا بریاردان لەسەرى دوابخات بۆ 12/22.
پێشتر هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح جەختیکردبووەوە کە هاوپەیمانێتییەکەى بەردەوامە لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگاى فیدراڵى.